بەندکراوان

ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە

12:26 - 14/3/2024

ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٢٣ی رەشەمە ١٤٠٢" دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی "کارۆ حەمیدی" تەمەن ١٧ ساڵ و "میدیا شێخی" تەمەن ١٨ ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کراون .

شەوی سێشەممە "٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک لاو لە دیواندەرە کە بە بۆنەی چوارشەممە سووریەوە لە پارکی ٢٢ی گوڵانی ئەم شارە ئاگریان کردبووەوە و لە ئاکامدا ئەم دوو مێرمنداڵەیان دەستبەسەر کردبوو .