ئامار

ئاماری لە سێدارەدانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣

11:13 - 2/1/2024

ئاماری لە سێدارەدانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣

١٤١ شارۆمەندی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣ لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون  ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە کۆتایی ئەمساڵدا داتا و ئاماری پەیوەست بە ڕووداو و ڕووداوەکانی مافی مرۆڤ لە کرماشان، ئیلام، کوردستان و ورمێ (ئازەربایجانی غەربی) کۆدەکاتەوە، ئەم ئامارانە بە ئەوپەڕی هەوڵی هاوکارانی هانا ئامادە کراون و بە هۆی سانسۆری توندی ئێرانەوە ناتوانێ هەموو ڕووداوەکان لەخۆبگرێت .

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لەم بەشەدا ئاماری لەسێدارەدانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کە لەم ناوەندەدا تۆمار کراوە بڵاو دەکاتەوە .
بەپێی ئەم ئامارە لە ساڵی ٢٠٢٣ ، لە کۆی گشتی ١٤١ شارۆمەندی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە ناسنامەی ١٣١ کەسیان بۆ هانا سەلمێنراوە و تۆمار کراوە کە وردەکاری تاوانە وەپاڵدراوەکانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەم شێوەیە کە لە خوارەوە هاتووە :
لە سێدارەدان بە هۆی تاواوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان ٦٠ کەس
لە سێدارەدان بە هۆی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەست ٥٢ کەس
لە سێدارەدان بە هۆی موحاربە و تاوانەکانی سیاسی ١٠ کەس
لە سێدارەدان بە هۆی دزی بە زەبری چەک ٢ کەس 
لە سێدارەدان  بە هۆی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە دەسدرێژی سێکسی ١ کەس
کوژران لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی زیندان ٦ کەس 
زۆرترین رێژەی شارۆمەندانی لە سێدارە دراو پەیوەندی بەم شارانەوە هەیە :
ورمێ ٢٧ کەس ، هەرسین ١١ کەس ، کرماشان ٩ کەس ، ئیلام ٩ کەس ، سەڵماس ٨ کەس ، کەنگاوەر ٨ کەس ، بۆکان ٥ کەس ، مەهاباد ٥ کەس ، روانسەر ، سەقز ، سنە و سەردەشت هەر کامەیان ٤ کەس ، شەوت ٣ کەس ، پاوە ،دێولان ، کامیاران ، سەحنە و مەریوان هەر کامەیان ٢ کەس و باقی شارەکان هەر کامەیان ١ کەس .
کە بەراوەرد کردن لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢ کە لە کۆیدا ٥٢ کەس لە سێدارە درابوون حکومەتی کۆماری ئیسلامی گوشاری بۆ سەر زیندانیەکان چڕتر کردووەتەوە کە بە پێی ئەم ئامارە رێژەی لەسێدارە دان لە ساڵی ٢٠٢٣ ، ١٧٦٪ زیادی کردووە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٣١ی دێسامبری ٢٠٢٣
بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکە رێگەپێدراوە . 

11:28 - 2/1/2024 نوێ کراوەتەوە.