کۆڵبەر
بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود و مەریوان
06:36 - 14/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "شاهرۆخ وەلیانە" خەڵکی سنە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەنیزماییەکان بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، شەوی چوارشەممە "٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری "هەنجیرانی" مەریوان ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئالان محەممەدی" خەڵکی مەریوان بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بە فریاکەوتنی ئاسمانی (کۆپتەری ئۆرژانس) بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە ڕاگوێزراوە .
هەروەها شەوی سێشەممە "٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "خەبات فەرەجی" خەڵکی ئاوایی "هەشەمێز"ی سنە ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .
خەبات فەرەجی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە قاچ ، دەست ، دەموچاو و پشتی بریندار بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
- مەریوان ؛ ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک
- بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان و نەوسود
- نەوسود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان
- مەحکوم بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە زیندان سزای نەخدی و ٧٤ قامچی