هەواڵ
بۆکان ؛ هەوڵی خۆکوشتنی ژن و پیاوێکی لاو
08:33 - 17/10/2023
بە پێی ئەو راپۆرتانی گەیشتوونە دەستمان : رۆژی "دووشەممە "16ی ئۆکتۆبری 2023" ژن و پیاوێکی لاو بە ناوەکانی "هەژار فاتحی و سومەیە مام خزری " خەڵکی ئاوایی شیخلر سەر بە شاری بۆکان ، بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوژیان داوە .
بە پێی راپۆرتەکان ؛ سومەیە مام خزری پاش هەوڵی خۆکوژی گیانی لە دەستداوە و هەژار فەتحیش لە کۆمادایە و لە نەخۆشخانەی شاری بۆکانە .
سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیان ؛ ئەم ژن و پیاوە لاوە پێشتر ژن و شوو بوون کە دواتر لە یەکتر جیا بوونەوتەوە .
تا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەم دوو شارۆمەندە نادیارە .
08:39 - 17/10/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی حەسەن کاکەیی هونەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- زانیار فەتاحییان شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە ١٨ مانگ زیندان مەحکوم کرا