سێدارە

جیبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی کرماشان لە زیندانی هەمەدان

07:39 - 24/1/2024

جیبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی کرماشان لە زیندانی هەمەدان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە "١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "ئەحمەد حائێری و سەلمان سەلیمی" خەڵکی کرماشان لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کراوە .

ئەم دوو زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .