سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی مەهاباد

03:53 - 7/3/2024

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە "١٧ی رەشەمەی ١٤٠٢" دوو زیندانی بە ناوەکانی "عەباس دادوەر" کوڕی ئەحمەد ، خێزاندار ، خاوەن منداڵێک و خەڵکی مەهاباد و "فەخرەدین مەنگۆڕ نژاد" کوڕی بایزید و خەڵکی شنۆ لە زیندانی ناوەندی مەهاباد لە سێدارە دران .

بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە ؛ ئەم دوو زیندانیە چوار ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست"ی دوو برا دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنراوە .