سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام

09:50 - 12/3/2024

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ سەر لە بەیانی دووشەممە "٢١ی رەشەمەی ١٤٠٢" سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کراوە .

ناسنامەی ئەم زیندانییە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "مەنسور مەنسوری" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی سەرابلە ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .