سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج

11:50 - 14/1/2024

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لانیکەم پێنج زیندانی کورد بە ناوەکانی "عەلی میرزایی ، ئەمیر حسێن مەلەکی ، عەلی ئەکبەر مورادیان ، ئەکبەر خۆڕەم تاش ، عەلی ئەمیری و ئەحمەد لەتیفی" خەڵکی شارەکانی هەرسین ، سەحنە و کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو سەر لە بەیانی یەکشەممە "٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢" ، لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە سێدارە دراون .