بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی حەسەن کاکەیی هونەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
07:51 - 25/3/2024
هانا: ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، هونەرمەندێکی کورد بە ناسنامەی "حەسەن کاکەیی" خەڵکی بوکان، دوای وتنەوەی سروودی حەماسی "ئەی وەتەن" لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی عەلی کەند لە بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا کەوتووە؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەخسی ئەم هونەرمەندە و هاوکات لەگەڵ لێدانی ئەو هونەرمەندە دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لە گرتنگەی ئیتلاعاتی بوکان بە توندی لێی دراوە، پاشان ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە ئازاد کراوە
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- زانیار فەتاحییان شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە ١٨ مانگ زیندان مەحکوم کرا