بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە

10:29 - 13/3/2024

دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممه "٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" دوو مێرمنداڵ خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم دوو مێرمنداڵە بۆ هانا "کارۆ حەمیدی" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی راشد و "میدیا شێخی" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی ئومێد هەر دوو خەڵکی دیواندەرە ، سەلمێنراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە زیادی کرد ، هێزەئەمنیەکان هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵێک لاو کە لە شاری دیواندەرە بە بۆنەێ ڕۆژی چوارشەممە سوری لە پارکی ٢٢ی گوڵانی ئەم شارە ئاگریان کردبووەوە و لە ئاکامدا ئەم دوو مێرمنداڵەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .