هەواڵ

رووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک

05:17 - 8/9/2023

رووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٧ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ کرێکارێک بە ناوی ناسر فەردی کوری ئەحمەد ، خەڵکی بۆکان بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا 

ناسر فەردی خێزاندارە و باوکی مناڵێکە 
بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئەم کرێکارە لاوە لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیک لە شەهرەکی فەرهەنگییانی بۆکان ، بە هۆی نەبوونی سەلامەتی کار لە کاتی کار کردندا و کەوتنە خوارەوە لە سەر دیوار گیانی لە دەستدا