کۆڵبەر

سەردەشت ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی دوو کۆڵبەر

04:08 - 27/3/2024

سەردەشت ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی دوو کۆڵبەر

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان : رۆژی سێشەممە "٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقینەوەی مینی چێندراو لە بەرزاییەکانی سنووری بوڵفەتی سەردەشت بە قورسی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "جەبار ئەحمەدزادە" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی ئاوایی کۆنە مشک و "رەئوف ئەحمەدی" خەڵکی ئاوایی زوران سەر بە سەردەشت ، ڕاگەیاندووە .

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، رەئوف ئەحمەدی قاچێکی لە دەستداوە .

04:12 - 27/3/2024 نوێ کراوەتەوە.