سێدارە
شارۆمەندێکی کورد لە ئەراک لە سێدارە درا
10:07 - 12/8/2022
هانا: بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، سزای لە سێدارە دانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "مەهدی نوورکەرەمی" تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "بیجنوەند" لە ناوچەی شیروان سەر بە چەرداول لە پارێزگای ئیلامی لە بەندیخانەی ئەراک بەڕێوەچوو.
ئەم بەندکراوە سێ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
مەهدی نوورکەرەمی رۆژی سێشەممە بۆ دوایین جار چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتبوو.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم شارۆمەندە لە راگەیەنەرەکانی ئێران بڵاونەکراوتەوە.
10:19 - 12/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەڵەکشا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ئیلام ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کیانوش چراغی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا
- دەستبەسەر کرانی هونەرمەندێکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە