بەندکراوان

نازیلا مەعروفیان  جارێکیتر لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

05:15 - 30/8/2023

نازیلا مەعروفیان  جارێکیتر لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ نازیلا مەعروفیان رۆژنامەوانی کوردی دانیشتووی تاران ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە جارێکیتر دەستبەسەر کراوە . بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەییشتوون ؛ هێزەکانی حکومەت بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەی و بەکار هێنانی  توندوتیژی و لێدان نازیلا مەعروفیان دەستبەسەر کردووە

سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاند : ئەم رۆژنامەوانە کوردە بە هۆی پشتیوانی لە مەهدی یەراهی دەستبەسەر کراوە 
نازیلا مەعروفیان خوێندکاری زانکۆ و رۆژنامەوان خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران لە ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ ساڵی رابردوو تا ئیستا چوارەم جارە لە لایەن ناوەندەکانی حکومەت  ئازار و ئەشکەنجە دەدرێ و دەستبەسەر دەکرێت     

  

 

10:02 - 31/8/2023 نوێ کراوەتەوە.