هەواڵ

هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی کەیهان سلێمانی لە کرماشان

08:56 - 6/2/2024

هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی کەیهان سلێمانی لە کرماشان

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری کرماشان هەواڵی هێرشی هێزەئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "کەیهان سلێمانی" کوڕی سەفەر و خەڵکی کرماشانیان پێ ڕاگەیاندین .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی شەممە "١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" هێزەئەمنییەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هێرشیان کردووە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە شەقامی بێستونی کرماشان ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان گرتووە بە سەر کۆمەڵێک ئەشیا وەکوو لاپتۆپ و کتێبەکانیەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە دووهەم جارە هێزەئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و هەڕەشە لە  باوکی بە ناوی "سەفەر سلێمانی" دەکەن و پێی ڕادەگەینن نابێت کوڕەکەت لە هیچ جۆرە گردبوونەوەیەکدا بەشداری بکات .