ژنان
هەوڵی خۆکوژی سێ کچی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ بووە هۆی گیان لەدەستدانیان
08:55 - 25/1/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا سێ کچی مێرمنداڵ کە هەر سێکیان لە ژێر تەمەنی یاسایی بوون هەوڵی خۆکوژییان داوە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی پێنج شەممە "٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" هاوژین مستەفا پوور تەمەن ١٥ ساڵ کچی ئومید و نەرمین خەڵکی مەهاباد ، بە هۆکاری نادیار لە قاتی پێنجی شوقەیەک خۆی خستووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .
شەوی چوارشەممە "٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "فەرزانە قادری ئەقدەم" کچی ئیدریس و خەڵکی ئاوایی "ماشکان"ی سەر بە پیرانشار ، بۆ هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە .
هەروەها ڕۆژی سێشەممە "٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی "پەردیس کەریمی" کچی فەرهاد و دانیشتوویی گەڕەکی "حاجی ئاوای" سنە بە هەڵواسینی خۆیی هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لەدەستداوە .
بە پێی ژمارەی ئەم خۆکوژییانە لە ٣١ی دێسامبری ٢٠٢٣ تا وەکوو ئەمڕۆ ٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ لانیکەم ٩ شارۆمەندی کوردی کورد خۆیان کوشتووە کە ٤ کەسیان مێرمنداڵ و منداڵ بوون .
09:05 - 25/1/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- هەوڵی خۆکوژی سێ شارۆمەند لەوانە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شارەکانی کوردستان
- هەوڵی خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ لە سەقز