ڕاپۆرت

٢٠ی نوامبر ڕۆژی جیهانی منداڵان

02:21 - 20/11/2023

٢٠ی نوامبر ڕۆژی جیهانی منداڵان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕێز لەم ڕۆژە دەگرێ ٢٠ی نوامبر لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان دیاری کراوە.  لە ٢٠ی نوامبری ١٩٥٩دا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیانییەی مافەکانی منداڵانی پەسند کرد. هەروەها لە ٢٠ی نوامبری ١٩٨٩دا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیماننامەی مافەکانی منداڵانی پەسند کرد. لە پێشەکی بڕیارنامەی مافەکانی منداڵاندا هاتووە: “منداڵ دەبێ لە کەشێکی پڕاوپڕ لە بەختەوەری، خۆشەویستی و تێگەیشتندا هەڵدا و گەورە بێ"


رێکخراوی جیهانی کار
کەسانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکا و لە بواری ئاماریەوە سەرجەم جۆرەکانی کار کردنی منداڵان لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ لە ئاماردا حساب دەکات .
بەپێی ئامارە نیودەوڵەتیەکان ، لە ئێستادا نزیکەی ١٥٣ ملوێن منداڵ لە تەمەنی نێوان ٥ تا ١٤ ساڵ هەن کە ناچارن کار بکەن لە سەرەتای کۆنواسیۆنی مافی منداڵاندا هاتووە :"منداڵ پێویستە لە کەشێکی پڕ لە بەختەوەری ، خۆشەویستی و تێگەیشتندا گەورە بێ"
بەپێی راپۆرتی ناوەندی توێژینەوەکانی پەڕڵەمانی ئێران ، ١٥ لە سەدی کۆی منداڵانی ئێران "منداڵانی کارن" و ئەم ئامارە ئەم ئامارە بە هۆی هەژاری بنەماڵەکان بەرز بووەتەوە ،  وتراوە ١٠ لە سەدی ئەم منداڵانە ئیمکانی رۆیشتن بۆ قوتابخانە و خوێندنیان نیە .
بەپێی ئاماری فەرمی ٢ ملوێن و بە پێی ئامارە نافەرمیەکان ٧ مڵوێن منداڵی کار لە ئێران بوونی هەیە ، لە بەشێک لە پارێزگاکانی ئێران تەمەنی منداڵانی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک تەنیا ١٢ ساڵە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە نوامبری ٢٠٢٣ ، راپۆڕتێکی لە منداڵانی کار ئامادە و بڵاو کردووتەوە کە گۆشەیک لە منداڵانی کار نیشان دەدا .
لە کاتی خۆپێشاندانەکانی دژی حکومەت لە ئێران لە ساڵەکانی ١٤٠١،١٤٠٢، رێژەیکی زۆری منداڵان دەستبەسەر و رێژەیکی زۆریشیان کوژران ، بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە کاتی ئەم خۆپێشاندانانەدا تەنیا لە کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ منداڵ دەستبەسەر کران کە ناسنامەی ٢١٠ کەس لەم منداڵانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە ، بە پێی ئەم ئامارە لە کوردستان ٢٩ منداڵیش بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی خۆپێشاندانەکان کوژراون .
دۆخی دژواری ئابووری لە ئێران و بە تایبەت ناوچە کورد نشینەکان ، بووەتە هۆی ئەوەیکە رێژەیکی زۆری منداڵان ڕوو لە کاری تاقەت پڕوکێن و کاری نامرۆڤانەی کۆڵبەریش بکەن بە جۆرێک هەفتەی رابردوودا لانیکەم شەش منداڵی کار لە ڕێگای کاری کۆڵبەری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن و گیانیان لەدەستداوە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، پێداگرە لەگەڵ هەوڵدان بۆ ئاگادار کردنەوە و هوشیار کردنی کۆمەڵگا سەبارەت بە ناسینی مافە سەرەتەییەکان و مافی مرۆڤی منداڵان ، ڕای گشتی و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە پێشێلکرانی مافی منداڵان ئاگادار بکاتەوە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٢٠ی نوامبری ٢٠٢٣