کۆڵبەر
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بریندار بوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستان
06:30 - 8/3/2024
هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایانگەیاند کە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی کوردستان لانیکەم ٧ کۆلبەر بریندار بوون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ شەوی چوارشەممە "١٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، ٦ کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئیدریس خاک پوور" "حەیدەر (پاشناو نادیار)" خەڵکی سەقز، ئێحسان عەبدوڵڵازادە تەمەن ١٩ ساڵ ، "زانیار سیاحی" خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی بانە ،کەریم (پاشناو نادیار) و زانیار (پاشناو نادیار) خەڵکی بانە قاچیان بە قورسی بریندار بووە .
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئیدریس خاک پور و حەیدەر لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستبەسەر و لێیان دراوە و ئەشکەنجە دراون و لە مەودای یەک مەتریەوە تەقەیان لەم دوو کۆڵبەرە کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە قاچیان بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە ڕاگوێزراون .
سەرچاوەکە لە درێژەدا زیادی کرد ، زانیار سیاحیش بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز ڕاگوێزراوە .
هەر وەها ئەم سەرچاوەیە لە درێژەی گفتوگۆ لەگەڵ هانا زیادی کرد ، هێزەنیزامییەکان بەم کۆڵبەرانەیان ڕاگەیاندووە لەگەڵ ئۆرژانس (فریاکەوتن) پەیوەندی بگرن لە بەر ئەوەی پێویستیان پێیان دەبێت پاشان کە کۆڵبەرەکان ویستوویانە ڕاکەن لە مەودای چەن مەتریەوە تەقەیان لێکردوون .
هەروەها لە شەوی هەمان ڕۆژدا بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان نەزەری" خەڵکی ئاوایی "موالی نەجەف"ی شاری داڵاهو ، قاچی بریندار بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ئایینی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقە و ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- سەقز ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان