ژنان

کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە

02:39 - 16/3/2024

کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ شەوی پێنج شەممە "٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢" ژنێکی لاو بە ناوی "مەریەم رەزمجو" لەگەڵ دایک و براکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە چەک کوژراون .

مەریەم رەزمجو خوێندکاری ساڵی یەکەم دکتۆرا لە رشتەی رادیۆ ئانکولۆژی زانکۆی زانستی پزیشکی رازی کرماشان بوو .

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، خانمی رەزمجو ماوەیەکە لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ دایک و براکەی لە شەهرەکی مۆتەخەسێسینی کرماشان دەژیا ، هاوسەری پێشوویی چووتە ماڵەکەیان و بە تەقەی کۆڵتی کەمەری مەریەم رەزمجو ، دایک و براکەی کوشتووە و پاشان شوێنەکەی بەجێ هێشتووە و بێ سەروشوێن بووە .

ئەم سەچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، تۆمەتبار پێشینەی ئەوەی بووە کە بچێتە نەخۆشخانەی شوێنی کاری خانمی رەزمجو و ئازاری بدات  .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی هۆکاری کوژرانی مەریەم رەزمجویان کێشەی خێزانی ، ڕاگەیاندووە .