بەندکراوان

کوژرانی ٢٠ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

09:43 - 18/11/2022

کوژرانی ٢٠ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە شارەکانی کوردستان، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ هاووڵاتی بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناسنامەی ئەو هاووڵاتیانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە. ۱- زانیار ئەالامورادی تەمەن ۲۶ ساڵ خەڵکی سنە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی نڤەمبڕی ۲۰۲۲، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی سنە، بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەم شارە بە هۆی خوێنبەربوونی ناوەوە،گیانیلەدەستدا. ۲- عیسا بیگلەری، تەمەن ۳۹ ساڵ، خەڵکی گوندی نسنار سەر بە ناحیەی سەروئاوا، بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیلەدەستدا. ۳- سامان قادربەیگی "خەڵکی بوکان ڕۆژی سێشەممە۱۵ی نڤەمبڕی۲۰۲۲" لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانیلەدەستدا. ۴- غەفوور مولوودی خەڵکی بوکان ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیلەدەستدا. ۵- سالارمجاورخەڵکی بوکان ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی نڤەمبڕی ۲۰۲۲"لەکاتی ناڕەزایەتیەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئیران گیانیلەدەستدا. ۶- محەممەد حەسەنزادە، تەمەن ۲۸ ساڵ، خەڵکی بوکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۷ی نۆڤەمبەری۲۰۲۲، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە بوکان گیانیلەدەستدا. ۷- بورهان کەرەمی تەمەن ۳۰ساڵ خەڵکی گوندی چرۆسانی کامیاران ڕۆژی چوارشەممە"۱۶نڤەمبڕی ۲۰۲۲"لەکاتی ناڕەزایەتیەکانی ئەم شارە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانی لەدەست دا. ٨- دانیال ئابان تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەقز، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەست دا. ۹- ئارام حەبیبی دانیشتووی شاری قشڵاقی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۷ی نڤەمبڕی۲۰۲۲، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانی لەدەستدا. ۱۰- شاهو بەهمەنی، دانیشتووی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە۱۷ی نڤەمبڕی۲۰۲۲، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانیلەدەستدا. ۱۱- عەبدوالرحمان بەختیاری، خەڵکی سەقز ڕۆژی پێنجشەممە۱۷ی نڤەمبەری ۲۰۲۲، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە، لە شەقامی سەعدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیلەدەستدا. ۱۲- ئەمجەد عەنایتی خەڵکی بوکان، ئێوارەی پێنجشەممە ۱۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۲، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە، بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیلەدەستدا. ١٣- ئازاد حسێن پوری خەڵکی شاری مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە، بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیلەدەستدا. ۱۴- ئاسۆ قادری خەڵکی گوندی بەسرەی سەردەشت، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۷ی نڤەمبڕی۲۰۲۲، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری بانە، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیلەدەستدا. ۱۵- محەممەد ئەحمەد گاگێش خەڵکی شاری مەهاباد ئەمڕۆ هەینی ۱۸ی نڤەمبڕی۲۰۲۲" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانیلەدەستدا. ١٦- ئەمیر فرەستی شاد خەڵکی پیرانشار، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیلەدەستدا. ۱۷- مستەفا شەعبانی خەڵکی بوکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۷ی نڤەمبڕی۲۰۲۲، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانیلەدەستدا. ١٨- مێهران ڕەحمانی خەڵکی شاری مەهاباد ئەمڕۆ هەینی ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە، بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان بە سەختی بریندار بوو و بە هۆی سەختی برینەکانی لە ورمێ گیانی لە دەست دا. ۱۹- کەمال ئەحمەدپوور کوڕی تاهیر خەڵکی مەهاباد، ئەمڕۆ هەینی ۱۸ی نڤەمبڕی۲۰۲۲،بەتەقەی هێزەسەرکوتگەرەکان گیانیلەدەستدا. ۲۰_شاریارمحەممەدی خەڵکی بۆکان رۆژی هەینی ۱۸ی نڤەمبڕی۲۰۲۲" لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا.