هەواڵ
کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
10:04 - 11/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە "٢٠ی رەشەمەی ١٤٠٢" ژنێک بە ناوی "زیبا سەیادی" کچی تاهیر خەڵکی ئاوایی "حەسار کانی سپی" سەر بە ورمێ ، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە چەک لە شەقامی عەماری ورمێ کوژراوە .
سەرچاوەیەک لەمبارەوە زیادی کرد ، زیبا کچە مامی هاوسەرەکەی بووە کە دە ڕۆژ لەمەوبەر لە یەکتر جیا بوونەتەوە .
شایانی باسە ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتووری پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان دەچەوسێنەوە و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەج گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە ی نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بکەوێتە مەترسیەوە. نموونەی ئەو کوشتنە نامووسیانەی کە لەم دواییانەدا لە میدیا گشتیە کاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. تا ئێستا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە. لە لایەکی دیکەوە ئەو یاسایانەی کە هەن بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، ڕێگری پێویست دروست ناکەن.
02:47 - 11/3/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کرماشان ؛ کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن