بەندکراوان

ڕاگواستنی سلێمانی عەبدی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندی سەقز

06:45 - 3/3/2024

ڕاگواستنی سلێمانی عەبدی بە مەبەستی  جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ناوەندی سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "١٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" سلێمان عەبدی مامۆستا و ئەندامی کۆمەڵەی سنفی مامۆستایانی کوردستان شاخەی سەقز و زیوە ، کە پێشتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە ٨ مانگ  زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو ، بۆ جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرا .

شایانی باسە سلێمان عەبدی ، رۆژی دووشەممە ١٧ ی ژوەنی ٢٠٢٣ لە لایەن شۆعبەی ١٠٥ ی دادگای کەیفەری ٢ی سەقز بە تۆمەتی شێواندنی ئارامی و ئاسایشی گشتی لە رێگای بەشداریکرنی لە گردبوونەوە نایاساییەکانی ئارامستانی ئایچی سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧٠ شەلاقی بە سەردا سەپێندرا بوو
دادگا سزای ٨ مانگ زیندانیەکەی  سلێمان عەبدی بە ٧٢٠ سەعات دەرسدانی بە کەسانی سەر بە  کومیتەی ئیمداد گۆریبوو ، ٧٠ شەلاقەکەشی بۆ ماوەی ٢ ساڵ تەعلیق کردبوو
سلێمان عەبدی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٩ ی مارسی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا و رۆژی چوارشەممە ٥ ی ئاپریل ٢٠٢٣ پاش کۆتای هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە بازداشتگای ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە گواسترایەوە بۆ زیندانی سەقز ق پاشان رۆژی دووشەممە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازاد بوو