بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەڵەکشا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

04:43 - 4/4/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەڵەکشا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی چوارشەممە "١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەڵەکشانی ئیلام بە هۆی چالاکی و بەشداری لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "کامران بادبرود" و خەڵکی مەڵەکشانی ئیلام ڕاگەیاندووە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە .