بەندکراوان

کیانوش چراغی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا

03:47 - 30/3/2024

کیانوش چراغی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە "٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کیانوش چراغی شارۆمەندی تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی دێهلۆڕان پاش بانگ کران بۆ لقی جێبەجێ کاری ئەحکامی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا .

ناوبراو پێشتر لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢ ، لە لایەن لقی دوویی دادگای شۆڕشی ئیلامی جێگیر لە دێهلۆران بە سەرۆکایەتی قازی "سەید رەزا سەڵاحەدینی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم و لە بەشی دیکەی دۆسیەکەی لە رێکەوتی "١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢" بە تۆمەتی "بڵاو کردنەوەی زانیاری ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیری گشتی لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان" لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی دێهلۆران بە سەرۆکایەتی قازی "حسێن پەناهی" بە دوو ساڵ زیندانی و نوسینی ٢٠٠ لاپەڕە وەسییەت نامە و توێژینەوە (تەحقیق) سەبارەت بە دە کەس لە کوژراوانی شەڕی  ئێران و عێراق بە خەتی خۆیی کە لە لایەن دامەزراوەی دیفاعی موقەدەسی پارێزگای ئیلامەوە پشتڕاست کرابێتەوە ، مەحکوم کرا .

کیانوش چراغی کارمەندی پێشووی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە رێکەوتی "١١ی رەزبەری ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە دێهلۆران دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .

03:55 - 30/3/2024 نوێ کراوەتەوە.