بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی 5 شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کوردستان

09:58 - 16/2/2024

دەستبەسەر کرانی 5 شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە "25ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" سێ شارۆمەندی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ هانا "سیروان بازرگان" خەڵکی ئاوایی "شێخ عەتار" "عەلی باقەدەم" خەڵکی مەریوان و "حامد ئەمینی" سالمێنراوە .


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا ڕایگەیاند ، هێزەئەمنییەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە ماڵی عەلی باقەدەم و دەستبەسەریان کردووە .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ناوبراو هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو کەس لە ژن براکانی ، بە ناوەکانی "سیروان بازرگان و حامد ئەمینی" و ئەوانیشیان دەستبەسەر کردووە .

هەروەها ڕۆژی سێشەممە "٢٤ی رێبەندانی ١٤٠٢" دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "حسێن ساعدموچشی" خەڵکی ئاوایی "موچش"ی کامیاران و "مستەفا زاهیر زهور" چالاکی مەدەنی و خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون .


تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت هۆکاری گرتن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .