بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە کامیاران

03:57 - 12/2/2024

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە کامیاران

هانا : ڕۆژی دووشەممە "٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "یاسر حسێنی" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی کامیاران ، بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە "١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی "کارزان ئاسم"  لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراوە .


تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .