بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە کامیاران

02:45 - 29/2/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە کامیاران

هانا ؛ رۆژی دووشەممە '٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "سۆهراب گوڵ محەممەدی" خەڵکی ئاوایی "گازرخانی" کامیاران ، پاش سەردانی بۆ دادگای ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە .

 تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .