بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

09:24 - 12/3/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی کامیاران لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری کامیاران هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .

بە پێی  ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ شەش ڕۆژ لەمەوبەر شارۆمەندێک بە ناوی "رامین گورگانی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی کامیاران ، لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .