بەندکراوان

قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا

08:37 - 10/4/2024

قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان ، پاش بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری قوروە سەرلەنوێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفیە کە لە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزاییەکان بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە شاری دێولان لە لایەن هێزی تایبەتەوە بە فیشەک کوژرا .

کەماڵ لوتفی پاش کوژرانیکوڕەکەی بە هەڕەشە ناچار کرا کە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی کوژرانی کوڕەکەی بخاتە ئەستۆی حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، ناوبراو پاش چەن ڕۆژ بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند کە کوڕەکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژراوە .

کەماڵ لوتفی لە رێکەوتی "٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢" واتە ساڵی پار ، لە یەکێک لە شەقامەکانی دێولان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی "١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .