بەندکراوان

کامیاران ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

02:04 - 19/2/2024

کامیاران ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە "٢٨ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "رەشاد پیرۆزی" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە کامیاران دەستبەسەر کراوە . رەشاد پیرۆزی ئەندامی کۆمەڵەی کەلتوری-کۆمەڵایەتی نۆژینە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، هێزە ئەمنییەکان بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی رەشاد پیرۆزیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایاگواستووەتەوە .


تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .