هەواڵ
کرماشان: لە سێدارەدانی بەندکراوێکی تر لە بەندیخانەی "دیزڵاوا" بە نهێنی
01:45 - 9/8/2021
هانا: سەرچاوەکانی هەواڵ، ناسنامەی لاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵیان بە ناوی "مەسعود ئیسفەندیاری" ئاشکرا کرد کە بە نهێنی لە بەندیخانەی "دیزڵاوای" کرماشان لە سێدارە درابوو.
ئەم شارۆمەندە کوردە کە ١٣ ساڵ لەوە پێش بە تۆمەتی کوشتنی دەزگیرانەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو، نزیکەی دوو مانگە لەوەپێش لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دراوە.
پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی لە سێدارەدانی بە نهێنی لاوێکی تری لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە زمان رێکخراوی لێبوردنی نیونەتەوەیی بڵاو کردەوە کە بە منداڵی تووشی تاوان هاتبوو. ناوی ئەم شارۆمەندەش "سجاد سەنجەری" بوو و لە کاتێکدا کە ١٥ ساڵان و کەسێکی کوشتبوو.
شیمانەی ئەوە دەکرێ هەردوو بەندکراو لە کاتێکدا لە سێدارە درابن.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام پاش 32ساڵ بەندکران
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی مەهاباد
- لێدوانی ڤۆلکەر تورک ، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێعدامەکانی ئێران