بەندکراوان
خۆی: چارەنووسی شارۆمەندێکی دەستبەسەرکراو نادیارە
10:14 - 5/10/2022
بە پێی ھەواڵێک کە بە دەستی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا گەیشتووە ،شارۆمەندێک بە ناوی موراد سەعدەوی ٢٢ ساڵ تەمەن کوڕی جوبرەئیل ،خەڵکی ئاوایی تاریمیش سەر بە ناوچەی کوتول (شاری خوی ) بە بێ ھیچ ھەواڵێک لە زیندانی ئەو شارەدا بەند کراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانە بە دەستمان گەیشتووە، ناوبراو لەگەڵ براکەی بە ناوی شەھریار ٢٦ ساڵ تەمەن، شەوی پێنج شەمە ٢٢ی سیپتەمبەری ٢٠٢٢ بە بێ ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی و سەرەڕۆیانە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکان بە تاوانی چالاکی کردنی براکەی شەھرام سەعدوی ،دانیشتووی ئینگلیس ، بەروڕووی توندوتیژی ببووەوە و دەستبەسەر کرابوو و دواتر بۆ زیندانێکی ئەمنی ئەو شارە گوازراوەتەوە ،پاشان دوای تێپەڕبوونی ٤٨ کاتژمێر شەھریار سەعدەوی ،بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ھێزە ئەمنییەکان ئازار و ئەشکەنجەی موراد سەعدەویان داوە و بە دانپێدانانی زۆرەملی ناچاریان کردووە تاوانی گواستنەوەی چەکی ڕاو کردن وەئەستۆ بگرێ.
ھەروەھا ئەم شارۆمەندە بە ٨٥٠ میلیون ڕیاڵ جەریمە مەحکووم کراوە و دواتر قازی بەرپرسی زیندانەکە و ھەروەھا ئیتڵاعاتی سپاە لەگەڵ دانانی بارمتە بۆ ناوبراو دژایەتیان کردووە و رێگەیان نەداوە کە ئازاد بکرێت.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شەهلا چوپانی شارۆمەندی خەڵکی سەقز سزای زیندانی بە سەردا سەپێنرا
- " ناچار بوم لێوەکانم دوریوە"
- کوشتنی دوو هاووڵاتی لە ژێر ناوی ناموس
- سەپاندنی ۱۰ ساڵ بەندکران و ۵ ملیار غەرامەی نەختینه
- خۆی: ٣٠ مانگ حفس و بێبەشکرانی لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بە سەر هاووڵاتییەک