بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

12:06 - 13/4/2024

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی هەینی "٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢" "سەلمان ئۆلفەتی" چالاکی مەدەنی و خەڵکی گیلانغەرب ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ پاش دەستبەسەر کرانی ناوبراو هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە .

 

شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لە رێکەوتی "٢٥ی گوڵانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا و پاش تێپەڕ بوونی ماوەیەک لەم زیندانە ئازاد کرا .