بەندکراوان

دوو برا لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کران

10:51 - 6/9/2023

دوو برا لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کران

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی یەکشەممە ٣ ی سپتامبەر ٢٠٢٣ دوو برا بە ناوەکانی حەسەن و حوسێن چاکوچ خەڵکی ئاوای قەڵای هۆلاکۆ خان ، لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتی میاندواو دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار 

تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو برایە بۆ زانینی شوێن و چارەنووسیان بێ ئاکام بووە