بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای میاندواو

11:27 - 18/4/2024

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای میاندواو

هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی میاندواو ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای ئەم شارە دەستبەسەر کران .

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "ئومید قادر نژاد ، موحسێن قادررەش" خەڵکی ئاوایی "حاجی حەسەن شامات"ی سەر بە میاندواو سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بە هۆی بەشداری لە رێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر و بۆ زیندانی میاندواو ڕاگوێزراون .