هەواڵ

نەوسوود: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین 

11:56 - 22/2/2022

نەوسوود: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی دووشەممە ٢ی رەشەممەی ١٤٠٠ – (٢١ی فیبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوووە. 


ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەرکان مەحموودی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "میر عەبدولی" لە ناوچەی "بانیگان"ی پاوە راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەم رپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی "سۆفی جانە شۆشمێ" لە ناوچەی نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی راستی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی "قودس" لە پاوە کراوە. 
 

11:58 - 22/2/2022 نوێ کراوەتەوە.