هەواڵ

بریندار بوونی دوو شارۆمەند بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

04:44 - 18/4/2024

بریندار بوونی دوو شارۆمەند بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی چوارشەممە "٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "پەرویز ئەمین محەممەدی" تەمەن ٢٩ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و "بەهمەن موحسێنی" تەمەن ٣٥ ساڵ خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی تیکاب ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون و چوونەتە حاڵەتی کۆما .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، گەشتی شەوانەی هێزەنیزامییەکان لە مەیدانی قەڵەمی شاری تکاب تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی شارۆمەندێک کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ئەم دوو شارۆمەندە بریندار بوون .

 

ئەم سەچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە فیشەک بەر سەری بەهمەن موحسێنی کەوتووە و لە دەمی هاتووتە دەرەوە و پەرویز محەممەدیش فیشەک بەر سەری کەوتووە و فیشەکەکە لە سەری نەهاتووتە دەرەوە .

 

ئەم سەچاوەیە زیادی کرد ، بەهمەن موحسێنی لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ و پەرویز ئەمین محەممەدی لە نەخۆشخانەی فاتمەی زارای شاری میاندواوە و هەر دووکیان لە حاڵەتی کۆمادان .