بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
08:03 - 19/2/2024
هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "پدرام حسێن پەناهی" خەڵکی ئاوایی "قوڕیچیای" دێولان و دانیشتووی سنە ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ٚ ناوبراو بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی "محەممەد فەرامەرزی" زیندانی سیاسی لە سێدارە دراوی کورد بەرەو دێولان وەڕێکەوتووە کە لە یەکێک لە سەیتەرەکانی سنە -دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا
- قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا
- دێولان ؛ سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە