ژنان
سزای لە سێدارە دان بەسەر هاووڵاتیەکی ژن
01:47 - 19/2/2023
نەسرین نیازی بەندکراوی کورد بۆ ماوەی سێ مانگ لە ژووری تاکەکەسی بەندی نەسوانی زیندانی دەریا زیندانی کرا و لەلایەن داگای ئینقلاب بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیتلاعاتی مۆسادی ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەم سەرچاوەیە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زیادی کرد, کە نەسرین نیازی لە ماوەی سێ مانگ دەستبەسەری لە ژووری تاکەکەسیدا تووشی ئەشکەنجەی دەروونی توند بووە و تەنانەت کڕینەکانیشی لە ڕێگەی کەسێکەوە بە ناوی خاتوو عوسمانی کراوە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە, نسرین نیازی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی پارێزەر و سەردان و پەیوەندیی بێبەشکراوە.
نەسرین نیازی ٣٢ ساڵ ، خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵە، هاووڵاتییەکی کوردە و دانیشتووی شاری کەرەجە، کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ موساد دەستبەسەر کرابوو.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا
- دۆزینەوەی تەرمی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان پاش ماوەیکی زۆر بێ سەروشوێن بوون لە شاری کەرەج !
- جوانڕۆ:دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
- پیرانشار:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران
- سەقز:دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی ژن لە لایەن هێزەکانی حکومەتی ئیران