بەندکراوان
سەڵماس ؛ دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٢٠ شارۆمەند لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
12:38 - 12/1/2024
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس لە دانیشتووانی گوندی قەرەغشڵاق دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرئەنجامە ژینگەییەکانی دروستکردنی کارگەی خوێی سەر بە سوپای پاسداران بە فەرمانی بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماس دەستبەسەر کراون .
سەرچاوەیەکی ئاگادار زیادی کرد: کە بەرپرسی ئیتڵاعات بە شێوەیەکی زارەکی ئازاری ژنە دەستگیرکراوەکانی داوە و هەڕەشەی توندوتیژی سێکسی لێکردووە .
ناسنامەی دەستبەسەرکراوان کە بەشێکیان بەساڵاچوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
غوڵام حەقیقەت ٨٠ ساڵ ، هاشم رەزایی ، عەلی رەزایی ، یوسف مۆتەلێبی ، رەحیم تالبی تەمەن ٨٥ ساڵ ، مەهدی مەلەکی ، غولام مەلەکی تەمەن ٤٩ ساڵ ، سەفەر زارعی تەمەن ٦٠ ساڵ مورتەزا تەیاری تەمەن ٥٢ ساڵ ، تەوحید ئەکبەری ، ئەحمەد پارسا ، موحەرەم حەقیقەت تەمەن ٧٠ ساڵ ، قەنبەر ئەمانی تەمەن ٧٠ ساڵ ، هیدایەت ئەمجەدی تەمەن ٦٠ ساڵ ، تەوحید مەلەکی و مەهدی مەلەکی .
خانمان : سومەیە عەلیپوور ، ئێلناز عەلیپوور ، رباب عەلیپوور ، سونبەر عەلیپوور ، لەتیفە مەولایی ، سەعیدە ئەحمەدی و سوسەن غەفاری .
پێویستە تێبینی بکرێت رۆژی سێشەممە "١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢" خەڵکی ئاوایی قەرەقشڵاق ناڕەزاییان دەربڕیبوو بەرامبەر دامەزراندنی گارگەی خوێ لە خاکی ئەم ئاواییە کە هێزەکانی حکومەتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هەڕەشە و فڕێدانی گازی فرمێسک رێژ بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کردبوو ، پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتێکی لە سەر ئەم بابەتە بڵاو کردبووەوە .
12:45 - 12/1/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەحکوم بوونی شارۆمەندێکی کوردبە لەسێدارەدان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- لە سێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی سەلماس لە زیندانی ئەردەبێڵ
- ورمێ ؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە