سێدارە

لە سێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی سەلماس لە زیندانی ئەردەبێڵ

12:45 - 19/2/2024

لە سێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی سەلماس لە زیندانی ئەردەبێڵ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "٣٠ی رێبەندانی ١٤٠٢" زیندانیەکی کورد بە ناوی "ئیرەج پاکی" کوڕی حاجی تەورێزی ، خەڵکی ئـاوایی ستونرەشی سەربە شپێرانی شاری سەڵماس ، لە زیندانی ئەردەبێڵ لە سێدارە دراوە .

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو نزیکە ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .