سێدارە

لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندی کەرەج

04:29 - 31/5/2023

لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندی کەرەج

هانا: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی تەمەن ٤٤ ساڵ بە ناوی "عزەت عەلی سەبزی"خێزاندار و باوکی سێ منداڵ خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، لەزیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کرا.