کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی فەوجی سنوور

10:44 - 7/10/2023

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی فەوجی سنوور

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "یەکی ئوکتۆبری 2023" کۆڵبەرێک بە ناوی "رەحمان جەمشیدی" خەڵکی ئاوایی "نروێ" و دانیشتووی شاری پاوە ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی فەجی سنوورەوە بریندار بووە .

بە پێی راپۆرتی گەیشوو ; رەحمان جەمشیدی لە سنووری نۆدشە ، بە بێ هیچ کۆڵێک لە لایەن فەوجی سنوورەوە کراوەتە ئامانج  و بریندار بووە .

 

 

 

شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکە تەندرووستیەکان .