سێدارە
تۆماج ساڵحی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا
08:14 - 25/4/2024
دادگای شۆڕشی ئیسفەهان بە تۆمەتی "افساد فی الرض" سزای سێدارەی بەسەر هونەرمەندی ناڕازی "تۆماج ساڵحی" سەپاند.
سزای لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی لەلایەن ئەمیر ڕەئیسیان ، پارێزەری تۆماج ساڵحی ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "کەناڵی شەرق" پشتڕاستکرایەوە.
مستەفا نیلی، پارێزەرێکی دیکەی تۆماج ساڵحی لەو بارەوە وتی ؛ سزای لەسێدارەدانی تۆماج ناکۆکی و کێشەی یاسایی هەیە و داوای پێڕاگەیشتی دووبارە بە کەیسەکەدا دەکەین .
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەرەکەی دیکەی، سەبارەت بە سزاکەی سەر تۆماج ساڵحی بە تۆڕی شەرق-ی ڕاگەیاند ، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان، لە کارێکی "بێ وێنە"دا، بڕیارەکەی دادگای باڵای سەبارەت بە دۆسیەی ساڵحی ساڵی ١٤٠١ی جێبەجێ نەکرد و بە ئیرشادی ناونانی ئەو سزایە و پێداگری لەسەر سەربەخۆیی دادگای سەرەتایی، بە تۆمەتی افساد فی الارض، قورسترین سزا واتە سزای سێدارەی بەسەر توماج ساڵحیدا سەپاند. .
تۆماج ساڵحی لە رێکەوتی "٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢" دوای ٢٥٢ ڕۆژ لە زیندانی تاکەکەسی و بە گشتی ساڵێک و ٢١ ڕۆژ زیندانیکردن بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو . پاشان ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، توماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ڕاپی ناڕازی ، دیسانەوە بە بێ ئەوەی بەڵگەنامەی یاسایی پێشکەش بکرێت لە شەقامێکی بابۆڵ لەگەڵ لێدان لەلایەن هێزەکانی جلوبەرگ مەدەنیەوە دەستبەسەر کرا .