بەندکراوان
دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی شەش شارۆمەند بۆ بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکانیان
03:58 - 26/4/2024
هانا : ڕۆژی چوارشەمە "٥ی گوڵانی ١٤٠٣" شەش شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکانیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراون .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ هانا "عەلیڕەزا محەمەدی ئەرشەد ، ئیسماعیل تەجەلا کوڕی محەممەد، هیوا مەحموودی ، ئارام خالیدی نەسەب ، محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی و ئێحسان گوڵابی "خەڵکی پسوەی پیرانشار ، سەلمێنراوە .
کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم شارۆمەندانە لە مانگی بەفرانباری ١٤٠١ ، لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری دووی پیرانشار بەڕێوە چوو و سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێنرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئێحسان گوڵابی و محەممەدرەزا ئیبراهیمی بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران ، کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی وڵات ، پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و فیلم هەڵگرتن لە شوێنە دەوڵەتیەکان" هەر کامەیان بە ١٤ ساڵ بەندکران سزادران .
ئیسماعیل تەجەلا ، ئارام خالدی نەسەب و عەلیرەزا محەممەدی ئەرشەدیش بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبەکوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران ، پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و کۆبوونە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی وڵات" هەر کامەیان بە شەش ساڵ و ١١ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراون .
هەروەها هیوا مەحموودی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکران سزادراوە .
ئەم شەش شارۆمەندە لە ڕۆژی ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کران و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران و لە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە دانانی بارمتە و بە شێوی کاتی ئازاد کرابوون .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- راپۆرتێک سەربارەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار
- پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە