بەندکراوان

سامان یاسین لە سێدارە ڕزگاری بوو

11:14 - 21/4/2024

سامان یاسین لە سێدارە ڕزگاری بوو

هانا : لە سەر بنەمای حوکمی دەرچوو لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران ، سامان یاسین بە ٥ ساڵ دورخرانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان مەحکوم کراوە .

ئەم هونەرمەندە کوردە ڕۆژی دووشەممە "٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢" لە کاتی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە تاران دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا بە قورسی ئەشکەنجەی ڕۆحی و جسمی کراوە و تۆمەتی موحاربەی وەپاڵدرابوو .