بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
01:36 - 16/12/2024
هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە "٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣" سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "یوسف قال ، ئارام مبزولە و زانیار سێدئەحمەدی" هەرسێکیان خەڵکی ئاوایی "بەیرەم" ی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ ئەم سێ شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەهاباد ، ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس
- دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
- برای سمکۆ مەولودی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت