بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

06:34 - 17/12/2024

دەستبەسەر کرانی لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣" لانیکەم ١١ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بە هانا "زانیار سێدئەحمەدی ، عوسمان (شوانە) جەهانیفەر ، ئەیوب رەسوڵی . قادر خەرامانفەر ، سیامەند سێدئەحمەدی ، کەمال مەسعودی ، جەلال سەدەفی ، یوسف قال ، ئارام مەبزولە ، رەحمان دانا و ڕێبوار رەسوڵی" خەڵکی مەهاباد ، سەلمێنراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە خۆسەر و بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

سەرچاوەکانی هانا زیادیان کرد ، ئەم شارۆمەندانە پاش دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزراون .

06:39 - 17/12/2024 نوێ کراوەتەوە.

زۆربینراوترین