منداڵان
گێڵان: گیانلەدەستدانی کرێکارێکی منداڵ لە کاتی کاردا
11:00 - 10/8/2022
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١-(٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، "ئەمیر رەزا پەرهودی" تەمەن ١٠ ساڵ و خەڵکی گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کار کردن لە کارگایەکی شیرینی سازیدا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم کرێکارە منداڵ و ١٠ ساڵانەیە بە هۆی مانەوە و رزگار نەهاتنی لە هاسانسەری کارگەکەدا گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە لە رۆژانی رابردوودا منداڵێکی کاری دیکەش بە ناوی "ماڕدین سڵامەتیان" تەمەن دە ساڵ و خەڵکی بۆکان بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا کە پێشتر لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا"وە بڵاوکرابۆوە.
11:04 - 10/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەهمەن نادری شارۆمەندی خەڵکی کرماشان سزای بەندکران و سزای نەخدی بە سەردا سەپێنرا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەشت
- هەڵەیەکی گەورەی پزیشکی و مەترسی خستنە سەر ژیانی منداڵێکی یەک ڕۆژە لە نەخۆشخانەی ئێرانی شاری ئێرانشار
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان
- موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا