سێدارە
موجتەبا قاسمیان بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا
09:45 - 20/11/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە "١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣" سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "موجتەبا قاسمیان" تەمەن ٤٠ ساڵ دەرچووی کۆلێج لە بەشی بەڕێوبەری بازرگانی ، خێزاندار ، خاوەن منداڵێک و خەڵکی کرماشان ، بە شێوەی شاراوە لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قاسمیان لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ موجتەبا لە خەزەڵوەری ١٤٠١ ، بە پیلانی گروپێک دەستبەسەر و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆیی کراوە و پاشان تەنیا لە یەک کۆبوونەوەی دادگایی کراندا بە تۆمەتی "قەتڵ" سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنراوە .
شایانی باسە سزای سێدارەی ئەم شارۆمەندە کوردە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پارێزەرەکەی و بەبێ ئەنجامدانی کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بەندکراوێکی سزا دراو بە لە سێدارەدان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی
- جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
- ئەگەری جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سامان محەمەدی خیارە بەندکراوی سیاسی کورد